هۆشداری لە بەکارهێنانی حەبی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و فشاری خوێن دەدرێت

شارەزایان هۆسداری لە بەکارهێنانی حەبەکانی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و فشاری خوێن دەدەن، چونکە دەبنەهۆی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە قەڵەوی.

نزیکەی هەشت ملیۆن بەریتانی حەبی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ بەکاردەهێنن و حەوت ملیۆنیش چارەسەرەکانی فشاری خوێن بەکاردەهێنن.

گۆڤاری پزیشکیی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی جارەسەرەکانی فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ هۆکارە بۆ قەڵەوی و بەکار‌هێنەر بێئاگایە لەوەی زیانی دیکەی پێدەگەیەنێت.

پسپۆڕان دەڵێن، دەکرێت حەبەکانی دابەزاندنی چەوریی خوێن و فشاری خوێن ژیانێکی درێژترت پێببەخشن، بەڵام تووشی زۆر نەخۆشیی لاوەکیی دیکەت دەکەن کە پەیوەستن بە قەڵەوییەوە لەوانە سستبوونی دڵ، چەوریی جگەر، هەوکردنی جومگەکان.

نەڤید سەتار پرۆفیسۆری پزیشکی میتابۆلیک لە زانکۆی گلاسکۆ دەڵێت، چارەسەرەکانی وەک ستاتین و حەبی پەستانی خوێن بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەرن بۆ قەیرانی قەڵەوی، سەرکەوتنێکی گەورەیە کە مرۆڤەکان زیاتر لە ژیاندا بمێننەوە، بەڵام ئەم چارەسەرانە هۆکارن بۆ نەخۆشیی دیکە و بەکارهێنانی زیاتر لە چەند جۆرێک دەرمان و چارەسەر.

لە ماوەی 40 بۆ 50 ساڵی ڕابردوودا، خەڵکی وڵاتانی داهات بەرز وەک بەریتانیا بە تێکڕا 10 کیلۆگرامیان زیاد کردووە، نزیکەی دوو لەسەر سێی بەتەمەنەکانی ئەم وڵاتە کێشیان زیادە یان قەڵەون.

بابەتی پێشتر

ئەمرابتی گەورە بۆ سەرۆکی پاریس: تکایە براکەم بکڕە

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share