جۆزێف بۆرێڵ: گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئێستادا لەهەر کاتێکی دیکە پێویستترە

بەرلە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا، جۆزێف بۆرێڵ نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندبوون بە مەرجەکانییەوە لەئێستادا لەهەر کاتێکی دیکە گرنگتر و پێویستترە.

لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر جۆزێف بۆرێڵ ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمیرعەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتینە ئەو ڕاستیەی دەکرێت بگەڕێینەوە ڕێڕەوێکی ڕاستی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015.

جەختیشیکردەوە، کە ئێستا گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەهەر کاتێکی دیکەی ڕابردوو گرنگتر و پێویستترە بۆیە، “پێویستە کۆتایی بە مشتومڕەکان لەبارەی هەموو بابەتەکان و کێشەکان بهێنرێت بە خێرایی و نییەت باشی”.

وتیشی، پابەندبوونی ئێران بە هاریکایکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بابەتی دەرەکییە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و نییەت باشی ئامانجی وڵاتەکەیەتی.

بابەتی پێشتر

شانۆیی "وەك قەقنەس دەسوتێم" له سلێمانی نمایشدەكرێت

بابەتی دواتر

زانکۆکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین دەوامیان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share