وردەکاری کێشەی نێوان مێسی و یاریزانەکەی هۆڵەندا چی بوو؟

دوای کۆتاییهاتنی یاریی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا، کێشە لەنێوان لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتین و ڤاوت ڤیگۆرستی یاریزانی هۆڵەندیدا دروست بوو، هۆکارەکەش لێکتێنەگەیشتن بوو.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە مێسی لە کاتێکدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی”TYC”ی ئەرجەنتینی ئەنجامدەدا، هێرشی کردە سەر کەسێک لە پشت کامێراوە، پێیوت، “سەیری چی دەکەیت؟ بڕۆ بە ڕێگای خۆتەوە گەمژە”.

بەگوێرەی میدیاکان، ئەو کەسەی پشت کامێرا ڤان ڤیگۆرستی هێرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بووە، چاوەڕێی مێسی بووە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لێبکات، بەڵام مێسی پێیوابووە ڕکابەرەکەی دەیەوێت کێشەی لەگەڵ دروستبکات.

فیگۆرست لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “بێهیوا بووم لە لیۆنێل مێسی، ویستم دەست بخەمە نێو دەستییەوە، بەڵام دەستی درێژ نەکرد، من لە زمانی ئیسپانی تێناگەم، بەڵام دڵنیام هەندێک قسەی ناشرینی بەڕوومدا کرد.”

بابەتی پێشتر

دەستگیرکردنی باندێکی بەقاچاخبردنی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئەو ڕۆژنامەنووسەی پاڵپشتی هاوڕەگەزخوازان بوو گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیرۆکی مانێ و لیڤەرپوڵ کۆتایی هات؟

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان لە تویتەر نووسیویەتی، “مانێ کۆتا بڕیاری خۆی بە ئیدارەی لیڤەرپوڵ ڕاگەیاندووە،…
Total
0
Share