ئاراوخۆ بەهۆی پێکانەوە دووردەکەوێتەوە

دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان، دەرکەوتووە ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە دووچاری پێکانێکی مامناوەند بووە.

بەپێی زانیارییەکانی خاڤی میگێل، ڕۆژنامەنووس لە پۆرتاڵی “ئۆکەی دیاریۆ”، دوای یاریی کلاسیکۆ پشکنینی پزیشکیی سەرەتایی بۆ ڕۆناڵد ئاراوخۆ کراوە، دەرکەوتووە ناوبراو دووچاری پێکان بووە.

بەهۆی پێکانەکەوە ماوەی دوو تاوەکو سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، لەو ماوەیەشدا بەشداری لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بە درێسی هەڵبژاردەی ئورۆگوایەوە ناکات.

ڕۆژنامەنووسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، بەرگریکارەکەی بارسا تاوەکو ڕێکەوتی پێنجی نیسانی 2023 دەگەڕێتەوە و بەشداریی کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا دەکات.

ئاراوخۆ لەم وەرزەدا لە زۆرینەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی بارسا بەشداریکردووە، بەڵام بەهۆی پێکانەوە ماوەی (70) ڕۆژ دوورکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە کەی دەبێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا؟

بابەتی دواتر

قەتەر لەبارەی مێسی-یەوە پەیامێکی ئاراستەی ناسڕ خلێفی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share