میلواکی باکس زنجیرەی یارییەکانی کۆتایی (NBA) یەکسانکردەوە

تیمی میلواکی باکس ڕوبەڕوبوونەوەی چوارەمی یارییەکانی کۆتایی خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا (NBA)ی یەکسانکردەوە.

میلواکی باکس لە ڕوبەڕوبوونەوەی چوارەمدا بەسەرکردایەتی کریس میدڵتۆن بە ئەنجامی (103-109) بردنەوەی بەرامبەر فینێکس سەنز تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش زنجیرەی یارییەکانی کۆتایی بە ئەنجامی دوو بردنەوە بەرامبەر بە دوو بردنەوە یەکسانکردەوە.

بەهێزترین تۆمارکەری یارییەکەش دیڤین بۆکەری تیمی فینێکس سەنز بوو بە تۆمارکردنی 42 خاڵ.

باکس لە دوو ڕوبەڕوبوونەوەی سەرەتای فاینەڵدا دۆڕاندنی تۆمارکرد، بەڵام لە دوو یاری (سێیەم و چوارەم) ئاستێکی ناوازەی تۆمارکرد و زنجیرەکەی یەکسانکردەوە.

باکس لە مێژوودا ناسناوێکی بەدەستهێناوە (ساڵی 1971)، لەم وەرزەدا هەوڵی چنینەوەی ناسناوی دووەم دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە بردنەوەی دوو یاریی دیكەیە لەو سێ یارییەی لە زنجیرەی كۆتاییدا ماون بەرامبەر سەنز ئەنجامیانبدات.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ و ئارسەر لە یوڤی بەردەوامدەبن

بابەتی دواتر

مێسی بەرشلۆنە و لاپۆرتا لە مایەپوچبوون ڕزگاردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share