ئەو ڕۆژنامەنووسەی پاڵپشتی هاوڕەگەزخوازان بوو گیانی لەدەستدا

گرانت واڵ-ی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکایی کە لە مۆندیالی قەتەر پاڵپشتی هاوڕەگەزخوازانی کرد، لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا گیانی لەدەستدا.

گرانت واڵ لە دەستپێکی مۆندیالی 2022ی قەتەر هەرای نایەوە، هەوڵیدا بە درێسی هاوڕەگەزخوازانەوە بچێتە نێو یاریگاوە، بەڵام ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە ڕێگەیان پێنەدا و ڕێگرییان لێکرد.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکرد، لە ڕووی تەندروستی-یەوە بارودۆخی باش نییە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نووسی، “جەستەم وێران بووە، سێ هەفتە بەبێ خەو و دڵەڕاوکێ و کاری زۆر بەو شێوەیە ماندووت دەکات، لە یاریی نێوان ئەمریکا و هۆڵەندا هەستمکرد سنگم تووندە و ماندووبوون دایگرتم.”

گرانت واڵ لە یاریی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا بە شێوەیەکی کتوپڕ دۆخی تەندروستی خراپتر بوو، دوای گەیشتنی تیمی فرایگوزاریی تەندروستی، دەرکەوت گیانی لەدەستداوە.

سەرەڕای ئەوەی ڕۆژنامەنووسانی هاوڕێی گرانت و هاوسەرەکەی بیرۆکەی کوشتنی ڕەتدەکەنەوە، بەڵام براکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پۆستێکی کردووە، تێیدا دەڵیت، “براکەم نەمردووە، بەڵکو کوژراوە، لەبەرئەوەی بە ئاشکرا پاڵپشتی هاوڕەگەزخوازان بووە.”

رۆژنامەی “واڵ ستریت جۆرناڵ”  لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو رۆژنامەنووسەوە نووسیویەتی،  لە کاتی ڕووماڵکردنی یاریی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا جەڵتەی دڵ لێیداوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و پرسەی خۆی ئاراستەی خێزانەکەی کردووە.

بابەتی پێشتر

وردەکاری کێشەی نێوان مێسی و یاریزانەکەی هۆڵەندا چی بوو؟

بابەتی دواتر

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە<br> ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share