وەزیری دارایی هەرێم: عێراق داوای جێبەجێکردنی یاسای قەرزی لێکردووین و ئێمەش ئامادەییمان نیشانداوە

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 8ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستە کردووین و تێیدا داوا دەکات هەرێمی کوردستان یاسای قەرز جێبەجێ بکات، ئێمە وەڵاممان داونەتەوە و ئامادەییمان بۆ جێبەجێکردنی نیشانداوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە 26ی تشرینی دووەم سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاڕاستەی مستەفا کازمی کرد و ئامادەیی هەرێمی بۆ پابەندبوون بە یاسای قەرز و ناردنی نەوتەوە نیشاندا”.

وەزیری دارایی وتیشی، “لە سەرجەم سەردان و گفتوگۆکانماندا لەگەڵ بەغداد ئامادەیی هەرێممان بۆ ڕێککەوتن نیشانداوە، هەروەها دوێنێش وەزارەتی دارایی عێراق نامەیەکی ڕەوانەی ئێمە کردووە و داوا دەکات هەرێم پابەندبێت بە جێبەجێکردنی یاسای قەرز، ئێمەش وەکو حکومەتی هەرێم وەڵاممان داوەتەوە و ئامادەیی هەرێممان بۆ جێبەجێکردنی یاساکە نیشانداوە”.

لەلایەکی دیکەوە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی تێبینی و ريخنەمان هەبوو لەسەر چۆنێتی دەرچوونی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنان، بەڵام هەردوای دەرچوونی یاساکە ئێمە رامانگەیاند پابەندی مەرجەکانی یاساکە دەبین لەسەر هەرێمی کوردستان.

خالید شوانی وتی، “حکومەتی عێراقمان ئاگادارکردووەتەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی خۆیان ڕابسپێرن وەک چۆن حکومەتی هەرێم لایەنە پەیوەندیدارەکانی خۆی راسپاردووە بۆ ئامادەکاری بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای قەرز، بەمەش هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێدەکات”.

هەروەها ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بە سێ قۆناغ هەرێم ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندییەکانی پەیوەست بە نەوت و دارایی، بەمەرجێک لەبەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم ڕەوانە بکات”.

 

نوسراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی عێراق: 

 

بابەتی پێشتر

ڕێوییەکەی ئیتاڵیا بە چاوپێکەوتنێک بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی هەژاند

بابەتی دواتر

ئێران.. لەسەر پردێک ئاڵای ئیسرائیل هەڵواسراوە و نوسراوە "سوپاس مۆساد"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ژینگە: لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدرێت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایدەگەیەنێت، به‌هاوكاریی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان لە رێگەی پلانێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەریی…
Total
0
Share