ئێران.. لەسەر پردێک ئاڵای ئیسرائیل هەڵواسراوە و نوسراوە “سوپاس مۆساد”

لەسەر پردێك لە تارانی پایتەختی ئێران ئاڵایەكی ئیسرائیل هەڵواسراوە و نوسراوە “سوپاس مۆساد”، ئەوەش وڵاتەكەی هەژاندووە.

بەگوێرەی ئەو گرتانەی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم ئێرانییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردوونەتەوە، لەسەر پردێکی ڕۆژئاوای تاران، ئاڵای ئیسرائیل هەڵواسراوە و لە تەنیشتیشییەوە بە زمانی ئینگلیزی نوسراوە “سوپاس مۆساد”.

ئەم کارە لەکاتێکدایە کە کەمتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە “تیرۆر کرا”.

تا ئێستاش بەرپرسانی حکومەتی تاران، هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی ڕابردوو، زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە شارۆچکەی ئابسەرد سەربە پارێزگای تاران لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا “تیرۆر کرا”.

بەرپرسانی ئێران، پەنجەی تۆمەتیان بۆ ئیسرائیل درێژ کرد.

مۆساد، ئەو ناوەی لە نوسینەكەی سەر پردەكەی تاران ناوی هاتووە، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی هەرێم: عێراق داوای جێبەجێکردنی یاسای قەرزی لێکردووین و ئێمەش ئامادەییمان نیشانداوە

بابەتی دواتر

حەسەن كەعبی بەیاننامەیەك لەسەر كێشەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ئایندەی چاودێریكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نیگەرانە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریدا لە شکستهێنانی پرۆسەی چاودێریکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی…
Total
0
Share