ناوی كۆچبەرە قوربانی و بێسەروشوێنەكانی كەناڵی ئینگلیز بڵاوكرایەوە

دەزگای لوتكە ناوی ئەو كۆچبەرە كوردانەی بڵاوكردەوە كە بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەی كەنداوی ئینگلیز گیانیان لەدەستداوە یاخود بێسەروشوێن بوون.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ناوی 17 كۆچبەری بڵاوكردەوە كە لە ڕووداوەكەی 24ی تشرینی دووەمی ڕابردوو لە ئاوەكانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنكاون لەگەڵ دوو كۆچبەر كە بە بێسەروشوێنی ماونەتەوە.

پێشتر ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی لە بەلەمەکەی فەرەنسا خنکان و تائێستاش لەو ژمارەیەی ناسنامەیان ئاشکراکراوە 17 کۆچبەریان کوردن، 16یان خەڵکی باشووری کوردستانن و ئەوی تریان خەڵکی ڕۆژهەڵاتە.

بەپێی سەرۆکی دەزگای لوتکە، ژمارەیەک لەوانەی ناسنامەکانیان یەکلاییکراوەتەوە تەرمەکانیان گەڕێنراونەتەوە و کار بۆ ئەوەشدەکەن پێش سەری ساڵی نوێ تەرمی ئەوانی دیکەش بهێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی د. فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و ئەندامی…
زیاتر ببینە

پێدەچێت ژەهرخواردکردنی کەسی دیکەش دەربکەوێت
مەلا بەختیار هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا حەسەن ئاشکرادەکات

مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژەوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى، هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا…
Total
0
Share