وەزارەتی بازرگانی: سەبەتەی شەشەمی خۆراک دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە سەبەتەی شەشەمی خۆراک دابەشدەکرێت داواشدەکات، بریکارەکان لە رێگای ڤیزا کارتەوە پارە بدەن.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە سەبەتەی شەشەمی خۆراک لەسەر لیستی بریکاری مانگی حەوت دابەشدەکرێت، کە تێیدا بڕی برنج بۆ سێ کیلۆگرام زیادکراوە.

ئاشکراشیکرد، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزا کارت پارەکە بدات، چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە بگەین بە حکومەتێک کە بنەماکەی هاوبەشێتی بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵەکانیان لەو چوارچێوەیەدایە بگەن بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کە بنەماکەی هاوبەشێتی و پێکەوەیی بێت.…
Total
0
Share