بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە كە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە سبەینێ شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر / 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی / 16 پلەی سیلیزی
دهۆك / 16 پلەی سیلیزی
كەركوك / 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە / 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ / 18 پلەی سیلیزی
سۆران / 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان / 21 پلەی سیلیزی