بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی: بەروبوومی خانووە پلاستیكییەكان تەندروستە و هیچ مەترسییەكی نییە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان كە ئەو بەروبوومە كشتوكاڵییانەی لە خانووە پلاستیكییەكاندا بەرهەمدەهێندرێن هیچ مەترسییەكی نییە و سەرجەمیان لە عەلوەی سلێمانی پشكنینیان بۆ دەكرێت.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو بەروبوومانەی لە خانووە پلاستیكییەكاندا بەرهەمدەهێندرێن هیچ مەترسییەكی بۆ تەندروستیی هاوڵاتییان نییە، لە سنووری بازیان چەند خانوویەكی پلاستیكی هەن كە نزیك بوون لە كارگەوە كە مەترسی پیسبوونی ژینگەی سنوورەكە هەبوو پشكنینیان بۆ كراوە و هیچ گرفتێكی نەبوو و كارگەكانیش پابەندكران كە چەند فلتەرێك هەیە پێویستە دایبنێن و جێبەجێیان كرد.

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی دڵنیایی دایە هاوڵاتییان كە سەرجەم ئەو بەرهەمانە كە دەبرێنە عەلوەی سلێمانی تاقیگەیەكی تایبەتی لێیە پشكنین بۆ سەرجەم بەرهەمەكان دەكرێن و رێگا بە بەروبوومی خراپ و مەترسیدار نادرێت لە عەلوەی سلێمانی ساغبكرێـنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی بۆ هاوڵاتییان: لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە مامەڵە لەگەڵ بریكارەكان بكەن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا دەبێت هاوڵاتییانیش لە ڕێگەی ماستەر کاردەوە پارەی بەشەخۆراک بدەن. نەوزاد شێخ…
زیاتر ببینە

ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکران

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share