ڕاگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی و بە چاككردنی دەرگاكانی، ڕێرەو، نافوورە و سەوزاییەكانی باخەكە كە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ شارەوانیی سلێمانی سەرپەرشتیی پڕۆژەكە دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە بەردەوامی كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی باخی گشتیی، دەستكراوە بە چاككردنی ڕێڕەوەكان، دەرگاكان، نافوورە و ڕووناكی و ڕازاندنەوەی زیاتری سەوزاییەكان.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، نۆژەنكردنەوەكە لەسەر ئەركی وەبەرهێنێك جێبەجێدەكرێت و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی سەرپەرشتیی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوای دوو کاتژمێر کارکردن توانرا دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنرێت

بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە دوای دوو کاتژمێر کارکردن، دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنن، دوای ئەوەی لەکاتی…
Total
0
Share