کەشناسی: پڕوشە باران دەبارێت و کەش فێنک دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پڕوشە باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان  پەڵەهەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ کەمێک پڕوشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژ ئاوای هەرێم .

پلەکانی گەرماش 1 بۆ 3 پلە نزمدەبێتەوە.

هەروەها سبەینێ چوارشەممە ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوورى رۆژهەڵات.

پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: تەندروستیی بریندارانی ڕووداوەكەی سلێمانی جێگیرە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پێنج بریندارەی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوە سلێمانی كە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە تەندروستییان جێگیرە…
Total
0
Share