لە كەربەلا ئاگر لە كۆگایەك كەوتەوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە كۆگایەكی تایبەت بە ماددە خۆراكییەكان لە كەربەلا كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی شارەكە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.