وەزارەتی پەروەردە خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە خزمەتگوزاریی  ئی- هەڵسەنگاندن / E-Halsangandn کارکراوە بە مەبەستی ئاسانکاریی بۆ بەخێوکاری قوتابییان ، كە لە دۆخی پەروەردەیی و فێربوونی منداڵەکانیان بە ئاگابن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە چێوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی (ئی – پەروەردە / E-Parwarda) خزمەتگوزارییەکی گرنگی پەروەردەیی بۆ بەخێوکاری قوتابییان رادەگەیەنین کە ئەویش خزمەتگوزاریی ئی- هەڵسەنگاندن / E-Halsangandn کە ئاسانکاریی بۆ بەخێوکاری قوتابییان دەكات، كە لە دۆخی پەروەردەیی و فێربوونی منداڵەکانیان بە ئاگابن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەم ساڵی خوێندن بە شێوەی ئەزموونی لە 28 قوتابخانەی حکومی و ناحکومی کوردستان دەستی پێ كردووە”.

باسی لەوەش کرد، ” بە خێوکاری قوتابی پێویستە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکەیەوە پاسۆرد و یوزەرنەیمی تایبەت بە منداڵەکەی وەربگرێت، مامۆستای هەر بابەتێک دوو هەفتە جارێک هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییەكان دەكات و ئاستەكانیان بۆ بەخێوکارەکانیان دەنێرێتەوە، هەروەها لە رەوشی پەروەردە و فێرکاری منداڵەکانیان ئاگاداریان دەكاتەوە”.

ئاشکراشی کرد، ” بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستای بابەت و رێنماییکاری پەروەردەیی ئەگەر بیانەوێت لە دەرەوەی ئەو هەڵسەنگاندنە گفتوگۆ لەگەڵ بەخێوکاری قوتابی بکەن، دەتوانن پەیامێکی ئەلیکترۆنی بۆ بەخێوکاری قوتابی بنێرن، رۆژ و رێکەوت و کاتی دیدارەکە لە ناو قوتابخانە رێكبخەن، مامۆستا و رێنماییکاری پەروەردە لە ناردنی پەیامەکەیاندا دەبێت هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكەدا بکەن”.
.

 

بابەتی پێشتر

ئاگر لە كۆگایەك كەوتەوە و دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

شاندێكی باڵای سەربازیی ئیتاڵیا دژەتیرۆر بەسەردەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share