جەلال محەمەد: بە رێككەوتنی هەرێم و بەغداد یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو جێبەجێدەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق تایبەت بە مووچەی خانەنشینانی هەرێم كاتێك جێبەجێدەكرێـت كە هەولێر و بەغداد لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان بگەنە رێككەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەقی ئەو بڕیارەی بڵاوكردەوە كە لە بەرژەوەندیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستانە بۆ هاوتاكردنی مووچەكانیان لەگەڵ عێراق و بڕیارەكەش ناتوانرێت تانەی لێبدرێت.

جەلال محەمەد ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەرێمی كوردستان چەند یاسایەك بۆ خانەنشینی دەركراوە كە خانەنشینیی سەربازی، هێزەكانی ناوخۆ و شارستانییە و لەگەڵ حكومەتی عێراقدا جیاوازە و ئێستا كە دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەو بڕیارەی دەركردووە دەبێت حكومەتی هەرێم و ئەنجومەنی شوورا بڕیاری كۆتایی لە بارەوە بدەن.

بە بڕوای ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، “ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر پرسە داراییەكانی نێوانیان رێكبكەون ئەو كات یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێم جێبەجێدەكرێت و بەم دۆخە داراییەی ئێستای هەرێمی كوردستانەوە ناتوانرێت جێبەجێبكرێت”.

ئاشكراشیكرد، “ئەگەر یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو لە هەرێم جێبەجێبكرێت مووچەی خانەنشینان زیاددەكرێت”.

بابەتی پێشتر

بەهەدەردانی خۆراك لە ئەمریكا هۆكاری 10%ی گازە گەرمهێنەرەكانی جیهانە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و ئایدن مەعروف زامنكردنی مافی پێكهاتە جیاوازەكان تاوتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share