تەندروستیی هەرێم: عێراق دیارنەمانی ڤاكسین قبوڵناكات

لەبارەی دەنگۆی بەقاچاخبردنی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا لە هەرێمەوە بۆ ئێران، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، “ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و عێراق دیارنەمانی ڤاكسین قبوڵناكات”.

دكتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەقاچاخبردنی ڤاكسین لە هەرێمەوە بۆ ئێران، دوورە لە ڕاستییەوە، ئەو ژمارە ڤاكسینەی بۆمان دێت، لە بەغدادەوە بە ژمارە دێت و بە ژمارە و ناوەوە دەڕواتەوە بۆ بەغداد”.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، “ڤاكسین ون نابێت، ئەگەر ونیشبێت، بەغداد لێمان قبوڵناكات”.

ئاشكراشیكرد، “ڕێژەی لەناوبردن (تەلەفكردن)ی ڤاكسین دیاریكراوە، بابەتێكی زانستییە و هی ئەوە نییە چاوپۆشی لێبكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو ڤاكسینەی لە هەرێم بەكاردەهێندرێت و ئەوەی دێت، هەمووی بە داتا و ژمارە لای وەزارەتە و بڵاودەكرێتەوە”.

لە ڤیدیۆیەكدا كە بی بی سی-ی فارسی بڵاویكردووەتەوە و لەچەند پەیجێكی فەیسبووك دانراوە، باس لەوە دەكرێت، ڤاكسینی كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی لە هەرێمەوە بە قاچاخ براوە بۆ ئێران.

بابەتی پێشتر

ڕێککەوتنکراوە.. ئالابا ڕەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکات

بابەتی دواتر

ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی کۆرۆنا زۆرترین زیانی لێداون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share