هۆكاری نەناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری نەناردنی بەنزینی 450 دیناری لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “گرفتەكە لە نەوتی هەرێمی كوردستاندایە كە تائێستا بەغداد نەوتی هەرێمی بە تەواوی وەرنەگرتووە و جگەلەوەش یەكێكی دیكە لەگرفتەكان تێچووی بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نرخی نەوتە لە هەرێم کە زۆر زیاترە بە بەراورد بە عێراق”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێنج كۆمپانیای بیانی لە هەرێمی كوردستان هەن كە بەرهەمی رۆژانەیان 250 هەزار بەرمیل نەوتە جگەلەوەش تێچووی دەرهێنانی نەوت لەلایەن ئەو كۆمپانیایانەوە زۆر زیاترە لە عێراق و گرێبەستەكانیشیان هاوبەشییە، بەڵام عێراق پێیوایە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە عێراق چەند بێت دەبێت هەمان تێچووبێت لە هەرێمی كوردستان بۆیە پێویستە رێككەوتن لەنێوان هەرێم و بەغداد لەسەر ئەو پرسە بكرێت.

راشیگەیاند، نەناردنی سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیكراو لەلایەن حكومەتی عێَراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە رادەستكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم كە بەغداد تائێستا رۆژانە 55 هەزار بەرمیل نەوت وەردەگرێت و بۆ ئەوەی سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆهەرێم دابینبكرێت پێویستە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبكرێت ئەو كات سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هەرێم دەنێردرێت.

بابەتی پێشتر

بۆچی پێویستە دانیشتنی رووبەڕووت لەگەڵ منداڵەكەت زیادبكەیت؟

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە و شایستە داراییەكان بۆ هەرێم راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share