بکوژی نیزام منارە لە هەولێر دەستگیرکرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر گەنجێک بە ناوی نیزام منارە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا، لە دوای چەند کاتژمێرێکیش بکوژەکەی دەستگیرکرا.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بکوژی نیزام منارەی تەمەن 40 ساڵ دەستگیرکرا”.

وتیشی، “تۆمەتبار کە هاوڕێی کوژراوەکەیە، توانرا لە دوای حەوت کاتژمێر دەستگیربکرێت و ئەو چەکەی تاوانەکەی پێئەنجامدراوە دەستیبەسەردا بگیرێت”.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر گەنجێک بە ناوی نیزام منارە، بە فیشەک کوژراوە، کەسوکارەکەشی هاوڕێیەکی وەک تۆمەتباری رووداوەکە ناودەهێنن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “باوک و  مامی کوژراوەکە وتوویانە، بکوژ کە هاوڕێی کوژراوەکەیە ماوەیەک لەمەوبەر لە کافتریا و یانەکانی شاری هەولێر بە ناوی ئەوەوە پارە و سەرانەی وەرگرتووە، هەر بۆیە لەگەڵ کوژراو بووەتە دەمەقاڵێیان و لە لایەن کوژراوەکەوە لێیدراوە و دەمانچەی لێسەندراوە”.

ئاشکراشی کرد، “لەدوای ئەو دەمەقاڵێیە بکوژ بە چەکی کڵاشینکۆف بۆ نیزام هاتووەتەوە و دەستدڕێژی گوللەی لێکردووە و کوشتوویەتی”.

بابەتی پێشتر

مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون

بابەتی دواتر

"لێیانخۆشنابین".. سودانی هەڕەشە لە گەورە بەرپرسان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share