بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ فەیسەڵ کەریم خانی برادۆست: پشتیوانیتان لە یەکێتی جێگەی شانازی و پێزانینی ئێمەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەیسەڵ کەریم خانی برادۆست پێی راگەیاند، پشتیوانیان لە یەکێتی جێگەی شانازی و پێزانینی ئەوانە.

ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە فەیسەڵ کەریم خانی برادۆستی، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێم و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هێز و لایەنەكان، كەسایەتییە سیاسی، ئەكادیمی و رۆشنبیرییەكان كرایەوە لەپێناو دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی.

هاوکات هەر لە دیدارەکەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی خزمانی برادۆستی كرد لە قۆناغە جیاوازەكانی شۆڕشی گەلی كورد و رایگەیاند، ” یەكێتی هەوڵ و قوربانیدانی ئێوە بەرز دەنرخێنێت و پشتیوانیتان لە حزبەكە جێگەی شانازی و پێزانینی ئێمەیە”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

یەكێكیان بەناوی كوردستانەوە دەبێت<br> پێشنیاركراوە سێ كۆمپانیای نەوت و غاز دابمەزرێنرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) کرواتیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا بە پەناڵتی ژاپۆنی تێپەراند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، تۆمەتباری رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان، لەماوەی کەمتر لە 5 کاتژمێر، پاش بەدواداچوونی ورد تۆمەتباری…
Total
0
Share