یەكێكیان بەناوی كوردستانەوە دەبێت
پێشنیاركراوە سێ كۆمپانیای نەوت و غاز دابمەزرێنرێت

لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو پێشنیارانە ئاشكرادەكات كە لە چێوەی رەشنوسی یاسای نەوت و غازدا هاتوون بۆ دامەزراندنی سێ كۆمپانیا لەنێویاندا كۆمپانیای نەوتی كوردستان، دووپاتیشیدەكاتەوە یاساكە دەبێتە زامنی مافی سەرجەم پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان و لە سەرووشیانەوە بەسرە.

عەلی شەداد فارس، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران هەنگاوێكی ناوە لە دۆسیەی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەڕێی كاراكردنەوەی لیژنەی تایبەت بە وتووێژ لەگەڵ حكومەنی هەرێم كە جێگری سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكات و بە ئەندامێتی هەریەك لە وەزیری نەوت، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان و هەندێك لە راوێژكاران و شارەزایانە.

میدیای فەرمیی عێراق لە زاری شەداد وتیشی، “لیژنەكە بەشێوەیەكی بەهێز كارادەكرێت، لەلایەن لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە “هیچ چارەیەك لە بەردەم حكومەتی هەرێمدا نییە جگە لە دانیشتن لەسەر مێزی لیژنەی باڵا بۆ گەیشتنە رێككەوتن لەسەر رەشنووی یاسای نەوت غاز، پاش بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی ناشەرعیبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێم”. ئەوەشی وت، “یاساكە پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و پارێزگا و هەرێمە بەرهەمهێنەكانی نەوت و غاز رێكدەخات”.

دووپاتیشیكردەوە، یاساكە دەبێتە زامنی مافی پارێزگا بەرهەمهێنەكانی نەوت و لەسەرووی هەمووشیانەوە پارێزگای بەسرە.

هەروەك ئاماژەی بە هەندێك لە پێشنیارەكانیش كرد كە لە چێوەی رەشنووسی یاساكەدان و رەنگە كورد بە ئاراستەی هەنگاو بنێت، ئەویش دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی كوردستانە كە بارەگاكەی لە هەرێم دەبێت و راستەوخۆ پەیوەندیدار دەبێت بە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی لە سەرجەم پڕۆسەكانی دەرهێنان و بەرهەمهێناندا.

روونیشیكردەوە، رەنگە كۆمپانیایەكی دیكە هەبێت پەیوەندیدار بە وەبەرهێنانی غاز و، كۆمپانیایەكی دیكەش پەیوەندیدار دەبێت بە وەبەرهێنان لە پاڵاوگە حكومییەكاندا.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە هۆشداری دەدرێت بەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ فەیسەڵ کەریم خانی برادۆست: پشتیوانیتان لە یەکێتی جێگەی شانازی و پێزانینی ئێمەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دوای ئەوەی دانوستانەکانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەیشتنە بنبەست، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئاژانسی هەواڵی…
Total
0
Share