(ڤیدیۆ) کرواتیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا بە پەناڵتی ژاپۆنی تێپەراند

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی کرواتیا بردنەوەی بەرامبەر ژاپۆن تۆمارکرد.‏

ئەمشەو یەکشەممە، لە یاریگای (استاد الجنوب) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی کرواتیا و ژاپۆن ڕووبەڕووبوونەوە.

یارییەکە لە کاتی یاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەیی کرواتیا لە خولەکی 55 لەلایەن ئیڤان پێریسیچەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی ژاپۆن لە خولەکی 43 لەلایەن دایزن مایێداوە تۆمارکرا.

هەردوو هەڵبژاردەکە ناچاربوون بە لێدانی ی(پەناڵتی) ئەنجامەکە یەکلاییبکەنەوە، لە لێدانەکانیشدا کرواتیا (3-1) بردنەوەی تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، کرواتیا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان بەڕازیل و کۆریای باشوور یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ فەیسەڵ کەریم خانی برادۆست: پشتیوانیتان لە یەکێتی جێگەی شانازی و پێزانینی ئێمەیە

بابەتی دواتر

هەولێر: ئەو کەسەی ماتۆڕی دیلیڤەرییەکەی دزی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share