زیاتر لە 17 هەزار كەس دادەمەزرێندرێن

زیاتر لە 17 هەزار كەس لە كەركوك دادەمەزرێندرێن و فەرمانیان بۆ دەركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كەركوك رایگەیاند، رێكارەكانی دامەزراندن و جێگیركردنی 17 هەزار و 370 مامۆستای وانەبێژ و فەرمانبەری كارگێڕیی خوێندنگەكان تەواوكراون و لەسەر میلاكی هەمیشەیی جێگیردەكرێن.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی كەركوك دەڵێت، مامەڵەی سەرجەم ئەو وانەبێژ و فەرمانبەرانەیان بە نووسراو بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەرزكردووەتەوە، لەوێوە رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە بە مەبەستی جێگیركردنیان لەسەر میلاكی هەمیشەیی.

بابەتی پێشتر

ناسا هەوڵی چاندنی تەماتە لە بۆشایی ئاسمان دەدات

بابەتی دواتر

قوبرس 70%ی كۆچبەرانی نایاسایی لە دوورگەكەی دەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share