یەکەم تیمی گەڕۆکی ڤاکسینکردنی هاوڵاتییان دروستدەکرێت

تەندروستیی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تیمێکی گەڕۆکی ڤاکسینکردنی هاوڵاتییان دروستدەکات، ئەوە دەبێتە یەكەمجار لە هەرێم تیمی ڤاکسینکردنی هاوڵاتییان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەی گەڕۆک دەستبەكاربن.

تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت، “لەچوارچێوەی پلانەکانماندا بە ئاراستەی زیاتر ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاریی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO بڕیاریدا بەپێکهێنانی دوو تیم لە سنووری بەڕێوەرایەتیماندا”.

لە هەڵەبجە، تیمێکی جێگیر لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی، لە هەموو ڕۆژەکانی هەفتە و لە بەیانیان و ئێواران، بە پشتیوانیی خۆبەخشەکان ڤاکسین بەسەرجەم توێژە جیاوازەکان دەدات، تیمێکی گەڕۆکیش بۆ ناوچە دوورەدەستەکان و پێدانی ژەمەڤاکسین بە هاوڵاتییان، ئەمەش بەپێی زانیارییەکانی تەندروستیی هەڵەبجە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندینجار ڕایگەیاندووە، خۆڤاکسینکردنی هاوڵاتییان لە دژی کۆرۆنا بەچارەسەر دەزانن و ئەوە هەڵبژاردەی یەکەم و بەهێزی حکومەتە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاكە.

بابەتی پێشتر

پارتی کێ دەکاتە نوێنەری خۆی؟ ئامانج لە هێنانەپێشەوەی ئەم کەسانە چییە؟

بابەتی دواتر

ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەكردەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەزای قەرەداغ پشوو راگەیەندرا

بەهۆی بەفربارینەوە لەسەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنووری قەرەداغ پشوو راگەیەندرا. قائیمقامیەتی قەزای قەرەداغ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەرجەم…
زیاتر ببینە

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: به‌ داهاتى نه‌وتى مانگى ڕابردوو پاره‌ى مووچه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش هه‌یه‌

سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا به‌ داهاتى نه‌وتى مانگى شوبات پاره‌ى پێویست بۆ…
Total
0
Share