بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا جەمال بابان پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ‎”مامۆستا جەمال بابان كەسایەتییەكی ناسراو و ناوێكی درەوشاوەی فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەكەمان بوو، لە چەندین بواری جیاوازدا خزمەتی بەرچاوی پێشكەشكرد و یاد و یادەوەرییەكانی بۆ هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە” .

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بافڵ:

بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری نووسەر و رووناكبیر مامۆستا جەمال بابان

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا جەمال بابانمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

‎مامۆستا جەمال بابان كەسایەتییەكی ناسراو و ناوێكی درەوشاوەی فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەكەمان بوو، لە چەندین بواری جیاوازدا خزمەتی بەرچاوی پێشكەشكرد و یاد و یادەوەرییەكانی بۆ هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، ‎لە خوای گەورە داواكارم مامۆستای كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڕێیەكی خۆی راگەیاند

بەرێَوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك راگەیاند. بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێَوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست…
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
Total
0
Share