لەسەر شەقامی شەست مەتریی سلێمانی یەکێک لە کامێراکانی چاودێریی تیژڕەویی هاتوچۆ لەلایەن هاوڵاتییانەوە شکێنراوە.
کامێرای چاودێرییەکە دەکەوێتە نزیک پردی کۆبانێ لەسەر شەقامی شەست مەتریی سلێمانی، ئەوە سێیەم جارە زیان بەو کامێرایە دەگەیەنرێت.
پێشتر هەمان کامێرا لەلایەن خەڵکەوە بە بۆیە رەنگکراوە و چاککراوەتەوە.