چیرۆکی ئەو پیاوە کوردەی بەهۆی خراپ لێخوڕینەوە ناچارکرا 250 کاتژمێر لە وانەی قورئاندا بێت

پیاوێکی کورد بەهۆی ئەوەی خراپ ئۆتۆمبیلی لێخوڕیوە لەلایەن دادگای “کیفرییەوە” کە دادگایەکی ئیسلامییە ناچارکراوە بە 250 کاتژمێر بەشداریکردن لە وانەی قورئان خوێندندا بەشداری بکات.

موحسین مورادی، بەرپرسی دادگای کیفیری دوو، بەشی ورمێ، بڕیاریداوە ئەو پیاوە کوردە بەشداری بکات لە چەندین وانەی قورئان خوێندندا کە بەهۆی ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی ڕێکخراوە.

دادگای کیفیری، دادگایەکە کە حوکمەکانی زیاتر لە بنەما ئیسلامییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، بەشێک لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی تۆمەتباران دەکرێت لە ڕێگەی “چاکسازی ئیسلامییەوە” بەسەر تۆمەتباراندا دەسەپێنرێت.

لە حوکمێکی هاوشێوەدا چەند مانگێک پێش ئێستا دانیشتوویەکی شاری بەندەر عەباس لەڕێگەی لقی هەمان دادگاوە کەسێک ناچارکراوە لە زنجیرە وۆرک شۆپێکی ئیسلامیدا بۆ چەنیدین ڕۆژ بەشداری بکات.

ئەو حوکمانەی کە لەڕێگەی ئەو دادگایەوە بەسەر تۆمەتباراندا دەسەپێنرێت چەندین شێوازی ناچارین لەوانە، “شۆردنی تەرم، خزمەتکردن لە ڕیزەکانی بەسیج، خوێندنەوەی کتێبەکانی سەرکردەکانی سوپای پاسداران، خوێندنەوەی کتێبی (تاوانەکانی ئەمریکا)”.

بابەتی پێشتر

كۆریای باشوور خۆرێكی دەستكرد پەرەپێدەدات و ژمارەیەكی پێوانەیی دەشكێنێت

بابەتی دواتر

داوای هەڵوەشاندنەوەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەك دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
Total
0
Share