وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕێکارەکانی کۆرۆنا بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار ڕایگەیاند کە ڕێگە بە گەشتیاری بیانی دەدرێت  لەسەرجەم دەروازەکانەوە بێنە هەرێمی کوردستان بەمەرجێک پشکنین کۆرۆنا بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “پێویستە هەر گەشتیارێکی عێراقی و بیانی دێتە هەرێمی کوردستان بەر لە 72 کاتژمێر پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدات و ئەنجامەکەشی پۆزەتیڤ بێت”.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، “هەر گەشتیارێک دێتە هەرێمی کوردستان دەبێت خۆی کەرەنتین بکات بۆ ئەو ماوەیەی وەزارەتی تەندروستی دریاریدەکات”.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
Total
0
Share