بانكی ناوەندیی عێراق بە بەهای 582 ملیار دۆلار دراوی قورسی لە 16 ساڵدا فرۆشتووە

دامەزراوەی “عێراقی داهاتوو” توێژینەوەیەكی كردووە و ئاشكرایكردووە، لەماوەی 16 ساڵدا بانكی ناوەندیی عێراق بە بەهای 582 ملیار دۆلار دراوی قورسی فرۆشتووە، بڕی زیانی ئەو مامەڵەیەشی زیاتر لە 20 ملیار دۆلار بووە.

مەنار عوبەیدی، بەڕێوبەری دامەزراوەی “عێراقی داهاتوو” تایبەت بە ڕاوێژ و توێژینەوە ڕایگەیاندووە، “بانكی ناوەندیی عێراق لەماوەی 16 ساڵدا لە 2004ەوە بۆ 2020، بە بەهای 582 ملیار دۆلار دراوی قورسی فرۆشتووە”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەر لەو ماوەیەدا بانكەكە لەهەمان پرۆسەدا 20 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار زیانی كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە تێكڕایی بانكی ناوەندی ڕۆژانە 200 ملیۆن دۆلاری بە كۆمپانیا و بانكەكان فرۆشتووە بەمەبەستی هاوردەكردنی كاڵا پێویستەكان و ئاڵوگۆڕی ناوخۆیی.

بانكی ناوەندی لە عێراق ئەركی خستنەبازاری دراوە بیانییەكانی لە ئەستۆدایە و كۆنتڕۆڵی نرخی دراو دەكات، ڕۆژانەش لە زیادكردندا دۆلار و دراوی دیكەی بیانی دەفرۆشێت.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. ژمارەیەك دوكان و شوێنكاری حەسیرەكە سووتان

بابەتی دواتر

جودی.. چیرۆكی تراژیدی ئەو منداڵەی وڵاتێكی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share