وەرگرتنی پارەی پشکنینی کۆرۆنا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گۆڕانکاریی بەسەرداهات

دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل

کۆمەڵگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاشکرایکرد، مامەڵەی پشکنین تەنها بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە هەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و بڕەکەشی 25 هەزار دینارە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کامی کەمال وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند، “بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل مامەڵە دەکرێت، واتە تەنھا ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرونایان وەرنەگرتبێت یان ڕاپورتی پێشوەختەی 48 کاتژمێریی پشکنینی کۆرونایان لەگەڵدا نەبێت پارەیان لێوەردەگیرێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو پارەیەی بەمەبەستی پشکنینی کۆرۆنا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل وەردەگیرێت لەلایەن کۆمپانیای بەرپرسیارەوە بڕەکەی 25 هەزار دینارە.

پێشتر بە بڕیارێکی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان پارەی پشکنینی کۆرۆنا بۆ هەرکەسێک كە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گەشتدەکات کرابوو بە 35 دۆلار، بەڵام دوای تەنها دوو ڕۆژ بڕیارەکەی وەزیری تەندروستی لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەڵوەشێنرایەوە.

بابەتی پێشتر

نەخۆشیی گولی چییە؟ کەی چارەسەری بۆ دۆزرایەوە؟

بابەتی دواتر

ڕۆژئاوای كوردستان و هەواڵگریی عێراق چۆن شوێنی قوڕەیشی-یان ئاشكراكرد؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share