كەركوك.. ژمارەیەك دوكان و شوێنكاری حەسیرەكە سووتان

شەش دوکانی چاککردنەوە و فرۆشتنی کەرەستەی ئۆتۆمبیلی بازاڕی حەسیرەکەی شاری كەركوك بە هۆکارێکی نادیار سووتان.

بازاڕی حەسیرەكە دەكەوێتە ناوەندی شاری كەركوك و نزیك لە قەڵایە، بەشێك لە شوێنكار و فرۆشگەكانی تایبەتن بە چاككردنەوەی ئۆتۆمبیل و فرۆشتنی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبیل، ماوەی چەند ڕۆژێك بوو وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە بڕیاری ڕوخاندنی شوێنكارەكانیان لەلایەن حكومەتی خۆجێی كەركوك-ەوە، بەشێك لە دوكاندار و كاسبكاران خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان ئەنجامدەدا و دیارترینیان خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 7ی كانونی یەكەم بوو.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمشەو 7ی كانونی یەكەم، شەش لەو فرۆشگا و شوێنكارانە سووتاون، بەڵام هێشتا هۆكاری ڕوداوەكە نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك ئەفسەری سەربازی بەهۆی بەشداریكردنیان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دەستبەسەركران

جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمانی مستەفا كازمی ژمارەیەك ئەفسەری هێزە ئەمنییەكان دەستبەسەركراون بەهۆی ئەوەی بەشداریی…
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی بۆ مەسعود پزیشکیان: دەتوانین ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئێوە و ئەمریکا بگێڕین

ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشت و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. ئەمڕۆ…
Total
0
Share