بەهۆی لێچوونی غازەوە شوێنێک لە سلێمانی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵێکی وەزرشیی داخست کە بەهۆی لێچوونی غازەوە سکاڵای لێکرابوو.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، ” بەهۆی مەترسیی لێچوون و بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو، هۆڵی وەرزشیی لوکس (LUX) لە گەڕەکی هەواری تازە داخرا”.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە کە سکاڵا هەبووە لەبارەی لێچوونی غازەوە، دوای سەردانکردنی شوێنەکە دەرکەوتووە کە بەدەر لە رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی دەستکاریی سیستمی غازەکەی کردووە و بووەتە هۆی لێچونی غاز.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی هۆڵەکە داخرا تا کاتێک کێشەکە چارەسەر دەبێت و مەترسیی نامێنێت.

بابەتی پێشتر

حکومەت بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمی کردووە

بابەتی دواتر

بەهۆی نەشتەرگەری چاندنی قژەوە گەنجێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share