بەهۆی نەشتەرگەری چاندنی قژەوە گەنجێک گیانیلەدەستدا

گەنجێکی هندی بە ناوی رەشید بەهۆی نەشتەرگەری چاندنی قژیەوە گیانیلەدەستدا و پۆلیسیش چوار کەسی لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکرد.

بە پێی پێگەی فرانس پرێس گەنجێکی هندی بە ناوی رەشید، لە دوای ئەوەی بەشی سەرەوەی قژی دەڕووتێتەوە بڕیاردەدات لە یەکێک لە سەنتەرەکانی جوانکاری لە نیودەلهی پایتەخت نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ ئەنجامبدات.

ئاسیا بیگوم، دایکی رەشید ئاماژەی بەوە کرد، “کوڕەکەم لە دوای نەشتەرگەرییەکەی تووشی ژەهراویبوونی خوێن بوو، دواتر گورچیلەکانی لەکارکەوتن”.

وتیشی، “کوڕەکەم زۆر بە هێواشی و بە ئازارێکی زۆرەوە گیانیلەدەستدا، هێواش هێواش ئەندامەکانی جەستەی لەکاردەکەوتن، لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ژیانی جەستەی رەش بووبوو بە تەواوی ئاوسابوو”.

ئاشکراشی کرد، “من لای پۆلیس داوام تۆمارکردووە، چوار کەس دەستگیرکراون کە دووانیان کارەکەیان کردووە، بەڵام نامەوێت هیچ دایکێکی دیکە وەک من ئازاری لەدەستدانی کوڕەکەی بەو شێوەیە ببینێت”.

لە مانگی ئەیلولی رابردوو لیژنەی پزیشکی نیشتمانی هندستان، هۆشداری لە زیادبوونی سەنتەرەکانی چاندنەوەی قژ و نەبوونی کوالێتی لە ئیش و هەرزانی نرخەکانیان دابوو.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی لێچوونی غازەوە شوێنێک لە سلێمانی داخرا

بابەتی دواتر

نرخی 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share