حکومەت بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمی کردووە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەردە لەسەر گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم هەڵدەداتەوە کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی “نێودەوڵەتی” کردوویەتی بەمەبەستی ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان، بەپێی بەڵگەکانی ئەو پەرلەمانتارە کۆمپانیاکە وەهمییە و کارەکە سپیکردنەوەی پارەیە.

کاروان گەزنەیی لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە کە بوونی نییە.

بەپێی ئەو پەرلەمانتارە، “حکومەتی هەرێم لەگەڵ ڕێکخراوی (کەی جی لۆبی سێنتەر) گرێبەستێکی کردووە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی نێودەوڵەتی لەسەر دۆسیەی کۆمەڵ کوژییەکانی کوردستان لەکاتێکدا ئەم ڕێکخراوە هەر بوونی نیە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەم بابەتە جگەلە سپیکردنەوەی پارە شتێکی دیکە نیە و هەموو ڕێکارە پەرلەمانییەکانمان گرتووەتە بەر و ئیتر ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە”.

ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ گرێبەستەکە:

بابەتی پێشتر

خاونپێداویستییە تایبەتەکان و بەڵێنە بێکردارەکانی حکومەت

بابەتی دواتر

بەهۆی لێچوونی غازەوە شوێنێک لە سلێمانی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “هیوادارم ساڵی…
Total
0
Share