شارەوانیی سلێمانی شۆفێری بارهەڵگرەکان ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری شۆفێری بارهەڵگرەکان دەکاتەوە، دڵنیابن لە شێوازی سەلامەتی بارەكانیان، بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروست نەبێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەمشەو بڵاویکردووەتەوە، “پاش ئاگادارکردنەوەمان لە لایەن سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە هەبوونی چەند کارتۆنێکی فڕێدراو، لە ناو بلواری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک فامیلی مۆڵ، كە لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانەوە كەوتبووە خوارەوە و دەبووە مەترسیی بۆ شۆفیران و كارەساتی نەخوازراوی لێدەكەوتەوە، بە پەلە سەرۆکایەتی شارەوانیی کۆمپانیای پاکكەرەوەی  ئەو زۆنەی راسپارد،  بۆ كۆكردنەوەی ئەو پاشماوە فڕێدراوانە”.

داواشی کردووە، “خاوەن ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، دڵنیابن لە شێوازی سەلامەتی بارەكانیان، بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروست نەبێت”.

بابەتی پێشتر

سودانی لیژنەیەک بۆ رێکەوتن لەگەڵ هەرێم پێکدەهێنێت

بابەتی دواتر

یەدەگی نەختینەیی عێراق 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share