گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕاگیران

بەهۆی خۆڵبارین و خراپیی دۆخی كەشوهەواوە گەشتەكانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ماوەیەکی نادیار ڕاگیران.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی خۆڵبارین و خراپیی كەشوهەواوە ئاستی بینین کەمکردووە، بۆیە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانە بۆ کاتێکی نادیار دواخراون”.

جەختیشی كردەوە، تا کەشوهەوا ئاسایی نەبێتەوە ناتوانن گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی پارێزگاكان دەتوانن مۆڵه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بە شۆفێران بدەن

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ساڵى نوێوه‌ مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە ‏بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەردێت بە شۆفێران.‏ عه‌قید بەختیار…
Total
0
Share