زانیاریی نوێ لەبارەی بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرابوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێتە ئەلیكترۆنی و دەشڵێت، “ئەگەر مووچە بكرێتە ئەلیكترۆنیش كێشەكان چارەسەرنابن بەو پێیەی بەغداد كێشەی لەگەڵ ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا هەیە”.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەوڵێك هەیە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێتە ئەلیكترۆنی، بەڵام حكومەتی عێراق گرفتی لە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمدا هەیە كە دوو لیستی جیاوازی ژمارەی مووچەخۆرانی لەبەردەستە كە یەكێكیان زیاترە لە یەك ملیۆن مووچەخۆری هەرێم و ئەوەی دیكەش كەمترە لە 700 هەزار مووچەخۆر.

راشیگەیاند، بەر لەوەی مووچە بە ئەلیكترۆنی و بكرێتە كارت پێویستە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ بەغداد یەكلابكرێتەوە و كێشەكانی نێوان هەردوولا چارەسەربكرێن ئەو كات كار بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە بە زووترین كات رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو بكرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا…
زیاتر ببینە

وێنە..كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان مانگرتنیان ڕاگەیاند

كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان، وەك ناڕەزایەتییەك بۆ بەردەوام دواخستنی دادگاییكردنی ڕۆڵەكانیان، لەبەردەم دادگای هەولێر مانگرتنیان ڕاگەیاند، چەند پەرلەمانتارێكیش یاوەرییان…
Total
0
Share