زانیاری لەبارەی پشووەكانی مانگی 12ەوە بڵاودەكرێـتەوە

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پشووی وەرزی یەكەمی ئەمساڵی خوێندن لە 25ی 12ەوە دەستپێدەكات و تاوەكو 2ی 1ی 2023 دەبێت و ڕۆژی دواتر دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2022-2023 لە 14ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و 24ی 12ی 2022 كۆتایی دێت و ڕۆژی دواتر كە دەكاتە 25ی ئەم مانگە پشوو لە ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەپێی ساڵنامەی خوێندن كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دانراوە دەستپێدەكات و تا وەكو 2ی 1ی2023 دەبێت، ڕۆژی دواتر دەوامی ناوەندەكان خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەم پشووە تەنها ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە و دیوانی پەروەردەكان ناگرێتەوە و دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن”.

بابەتی پێشتر

قائیمقامی دەربەندیخان زانیاری لەبارەی كاری نۆژەنكردنەوەی تونێلكە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

قائیمقامی ماوەت وردەكاریی رووداوەكە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share