قائیمقامی ماوەت وردەكاریی رووداوەكە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرادەكات

قائیمقامی قەزای ماوەت رایدەگەیەنێت، بەهۆی بۆردومانی چیای ئاسۆسەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداو سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

كامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی بۆردومانكردنی چیای ئاسۆس لە سنووری گوندی گەڵاڵە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا ئێستا ئەو زانیارییە پشتڕاست نەكراونەتەوە كە بۆردومانەكە بەهۆی درۆن یاخود فڕۆكەوە بووە.

هاوکات لای خۆیەوە رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ناوی کوژراو و بریندارانی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بریندارەکان بریتین لە (محەمەد قادر ئاغا، کوێخا محەمەد عەلی، زانا محەمەد عەلی، سەعید محەمەد رەسوڵ، ساڵح قادر)، یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە بە ناوی (عەزیز محەمەد ڕەسوڵ)ە.

بابەتی پێشتر

زانیاری لەبارەی پشووەكانی مانگی 12ەوە بڵاودەكرێـتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانەوە چین رێککارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنای کەمکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share