لە سلێمانی نرخی نان و سەموون هەرزان دەکرێت

ژووری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی هەرزانکردنی نرخی نان و سەموونی راگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی نرخی ئارد گێڕایەوە.

سۆران غەفوور بەڕێوەبەری ژووری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، بە دەستپێشخەریی ژمارەیەک لە خاوەن نانەوا و سەموونخانەکان نرخی نان و سەموون هەرزان کرا، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی جۆرەکانی ئارد لە بازاڕدا دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر نرخی فەردەیەک ئارد 51 هەزار دیناربوو ئێستا نرخەکەی دابەزیوە بۆ 41 هەزار دینار، بۆیە نانەوا و سەموونخانەکان کێشی گونکی سەموون و نان لە 80 گرامەوە زیاددەکەن بۆ 100 گرام.

باسی لەوەشکرد، لە سبەینێوە نرخی سەموون و نان دادەبەزێت هەشت نان بە کێشی 100 گرام بەرامبەر دەبێت بە هەزار دینار و بە کێشی 125 گرامیش شەش نان بەرامبەر هەزار دینار دەبێت، بۆ سەموونیش بەپێی جۆرەکان و کێشیان، نرخەکانیان دادەبەزێت.

جەختیکردەوە کە لە سبەینێوە لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی سەردانی شوێنەکان و نانەوا و سەموونخانەکان دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە کێشی گونک و نرخەکانیان.

بابەتی پێشتر

رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە هەورەبروسكە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share