10 کەس لە سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن

بەڕێوەبەریی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتی دەستبەکاربوونمەوە لە پۆستەکەمدا 10 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز لە سنووری پارێزگاکە تۆمارکراوە.

د.رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەو کاتەوەی وەک بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی 10 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز تۆمارکراوە، کە بێگومان لە دەرەوەی وڵات هاتوونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمە چەند رێوشوێنێکی گرنگمان بۆ زوو دۆزینەوەی حاڵەتەکانی ئایدز گرتووەتە بەر، یەکەمیان هەموو ئەو کچ و کوڕانەی هاوسەرگیری دەکەن لە کاتی پشکنین پشکنینی ئەو ڤایرۆسەشیان بۆ دەکەین، هەموو ئەو کەسانەی نەشتەرگەری گەورە و مامناوەندیان بۆ دەکرێت سەرەتا پشکنینیان بۆ دەکرێت، لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگە هەموو ئەو کەسانەی کە داخڵ دەبن پێویستە ئەو پشکنینە بکات، ئەمە جگە لەو کەسانەی لە بار و میوانخانە و یانەکان کاردەکات بە هەمان شێوە ئەو پشکنینەیان بۆ ئەنجام دەدرێت”.

ساڵانە و لە وڵاتانی جیهاندا رێکەوتی 1 ی کانوونی یەکەم وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز ناسراوە، ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خۆپاراستنی تەندروستی چەند چالاکییەکی بەو بۆنەیەوە ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە: دەیان کەس بەهۆی گەندەڵییەوە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە

بابەتی دواتر

دەریاچەی حەمرین بووژاوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share