دەریاچەی حەمرین بووژاوەتەوە

دەریاچەی حەمرین كە هاوینی ئەمساڵ بە تەواوەتی وشكبووبوو، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی رۆژانی رابردووەوە بووژاوەتەوە و ئاوێكی زۆری تێچووە.

عەبدولجەبار عوبێدی بەڕێوەبەری ناحیەی عزێم دەڵێت، لە ماوەی سێ رۆژدا 16 ملیۆن مەتر سێجا ئاو چووەتە دەریاچەی حەمرینەوە و ئەوەش زۆرترین بڕی ئاوە لە ماوەی سێ ساڵدا بڕژێتە دەریاچەكەوە.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی عزێم، پێشبینیدەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی فراوانتری بارانبارین ناوچەكە بگرێتەوە و باراناوی زیاتر بڕژێتە دەریاچەی حەمرینەوە، ئاوی ئەمباركراوی دەریاچەكە بگاتە ئاستێك كە دۆخی كەمئاویی پێشتر تێبپەڕێنێت.

وشكبوونی دەریاچەی حەمرین لە هاوینی رابردوودا قەیرانی ژینگەیی لە ناوچەكەدا لێكەوتەوە، زیانێكی زۆر بەر جوتیاران و ئاژەڵداران كەوتبوو، تەنانەت بەشێكیان ناچارانە زێدی خۆیان بەجێهێشتبوو.

دەریاچەی حەمرین توانای لەخۆگرتنی 400 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، عوبێدی دەڵێت، “دوایین جار كە ئاوی دەریاچەكە گەیشتبووە ئەو ئاستە، ساڵی 2019 بوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر:
چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سکرتاریەتی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەردا کۆبووەوە.…
Total
0
Share