لە زۆرینەی خوێندنگەکانی سنوری سلێمانی خوێندن دەستی پێکردووەتەوە

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا پڕۆسەی خوێندن لە زۆرێک لە خوێندنگەکانی سەنتەری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری دەستیان پێکردووەتەوە و بەردەوام ژمارەی خوێندنگەکان لە زیادبووندان.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا زۆرینەی خوێندنگەکان لە سەنتەری شاری سلێمانی کراونەتەوە و پڕۆسەی خوێندن دەستی پێکردووە.

هاوکات، پەروەردەی کەلاریش دوێنێ داوای لە دایک و باوکان کرد، منداڵەکانیان بنێرنەوە بەر خوێندن بەهۆی ئەوەی دەرگای خوێندگەکان کراونەتەوە و دەوام ئاساییە تێیاندا.

جگە لەوەش، لە پەروەردەکانی هەڵەبجە، شارەزوور، دووکان، راپەڕین، ناوچەکانی دیکەی دەڤەری گەرمیان و پەروەردەی چەمچەماڵ، خوێندن لە زۆرینەی خوێندنگەکان دەستی پێکردووەتەوە و وەک ئەوەی لە گرتەڤیدیۆییەکان دەردەکەوێت کە لەلایەن پەروەردەکانەوە بڵاوکراونەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خوێندکاران بە کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان و چوونەوەیان بۆ خوێندن دڵخۆشن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی “وه‌رگرتنی پاره‌ به ‌فێڵ له ‌هاوڵاتییان” دەستگیركرد‌

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، توانیویانە دوو كەس دەستگیربكەن كە بەشێوازی جیاجیا و بە فێڵ پارەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.…
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران: بەهۆی بۆردومانی بۆکانەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵەکان کەوتووە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە چڕی بۆردومانکراوە و بەهۆیەوە بینا، ماڵ و دامەزراوەکانیش…
Total
0
Share