دادگای فیدراڵی: هاوسەرگیریی دووەم پاساوی جیابوونەوەی ژنی یەکەم نییە و بڕیارەکە هەرێمیش دەگرێتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر تانەیەک لە یاسای هاوسەرگیریی دووەم لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، ژنی یەکەم ناتوانێت بە پاساوی ئەوەی هاوسەرەکەی بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووە داوای جیابوونەوە بکات.

دوێنێ چوارشەممە دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە بڕگەی 18 لە یاسای باری کەسێتیی لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و بەپێی بڕیارەکە ئەو بڕگەیە “نادەستوورییە”.

پێشتر دادگای باری کەسێتیی هەڵەبجە لە دادگای فیدراڵی تانەی لەو بڕگەیەی یاسای مافی باری کەسێتیی هەرێمی کوردستان داوە.

بڕگەی 18 لە هەمواری جێبەجێکردنی یاسای باری کەسێتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئەگەر پیاوێک بۆ دووەم جار هاوسەرگیری کرد، ژنی یەکەمی مافی ئەوەی هەیە جیاببێتەوە”.

دواجار دادگای فیدراڵیی عێڕاق بڕیاری نادەستووری بوونی ماددەى 18ی  یاساى هەمواری باری کەسێتیی ژمارە 15 ی ساڵی 2008ی هەرێمی کوردستانی دا و بەوپێیە لەمەودوا ژن ناتوانێت داوای جیابوونەوە بکات بە هۆکاری هێنانی ژنی دووەم لەلایەن هاوسەرەکەیەوە.

بابەتی پێشتر

زۆرترین بارانبارین لە چوارتا بووە

بابەتی دواتر

وادەی گەیشتنی بودجە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران عەبدولغەفور…
Total
0
Share