بەنداوی دەربەندیخان چوار مەتر سێجا ئاوی ماوە بۆ سەررێژبوون

ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیکردووە و زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە و بەنداوی دوکانیش ئاستی ئاوی بەشێوەیەکی بەرچاو بەراورد بە پێش وەرزی بارانبارین زیادیکردووە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند رۆژی رابردوو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیادیانکردووە.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەندەوەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆی دوو ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجای توانای تەواوی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان، لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا گلدراوەتەوە.

بە گوێرەی قسەکانی رەحمان خانی، بەنداوی دەربەندیخان، لە دوو رۆژی رابردوودا 50 سانیتمەتر ئاستی ئاوی بەنداوەکە زیادیکردووە و لە کۆی توانای گلدانەوەی ئاوی بەنداوەکە.

هاوکات، بەنداوی دوکان 43 سانتیمەتر ئاستی ئاوی زیادیکردووە و ئاستی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکەدا، 39%ی ئاستی توانای تەواوی بەنداوەکەیە، لە کاتێکدا لە پێش وەرزی بارانبارین رێژەکە بۆ کەمتر لە 20% دابەزیبوو.

بابەتی پێشتر

پسپۆڕانی تەندروستی لەبارەی سوودەکانی ترشیاتەوە چی دەڵێن؟

بابەتی دواتر

حاجی محەمەد بامۆكی كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share