عێراق پاسپۆرت دەدات بەو كۆچبەرانەی لە بیلاڕوسیان

حكومەتی عێراق پاسپۆرتی دا بە 55 كەس لەو هاوڵاتییە كۆچبەرانەی لە بیلاڕوسیان و دەڵێت، “170 كەس دەیانەوێت بگەڕێنەوە”.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتەكە ناوی 170 كۆچبەری نووسیوە كە دەیانەوێت لە سنوورەكانی بیلاڕوسیاوە بگەڕێنەوە.

وتیشی، كادرانی دیپلۆماسیی وەزارەتەكە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فڕۆكەخانەی مینسك، سەرگەرمی ڕێكخستنی گەشتی ڕیزپەڕن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت لە بیلاڕوسیاوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

بەپێی وتەی ئەحمەد سەحاف، وەزارەتی دەرەوەی عێراق پاسپۆرتی بەخشیوە بە 55 كەس لەو هاوڵاتییە كۆچبەرانەی لە بیلاڕوسیان و بەشێوەی خۆویستانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: عێراق ئاڵنگاریی چارەنووسساز و گرنگی لەپێشە

بابەتی دواتر

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو<br>ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share