وادەی گەیشتنی بودجە ئاشكراكرا

وادەی گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراكرا و “زۆر نزیكە”.

بەپێی میدیای فەرمیی عێراق، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو هەشتی كانونی یەكەم، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی خوێندنەوە و پەسەندكردنی.

رۆژی نۆی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەران دەكەوێتە پشووی وەرزی یاسادانانی ئاسایی خۆییەوە. رۆژنامەی “سەباح”ی فەرمی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2023 لە كۆتا كاتژمێرەكانی رۆژی هەشتی مانگدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و بەو هۆیەوە ئەنجومەنی نوێنەران پشووەكەی دوابخات و ئەم وەرزە درێژبكاتەوە بە مەبەستی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان کەلاری: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە بڕیاردەدات. شوان…
Total
0
Share