هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ بۆ 10% دابەزی

پەیمانگای ئاماری ئەوروپی پاشەكشەی ئاستی هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆ بۆ 10% لە تشرینی دووەمدا بەرامبەر 10.6% لە تشرینی یەكەمی رابردوو رادەگەیەنێت.

ئەمە یەكەم دابەزینی هەڵاوسانە لە حوزەیرانی 2021ەوە لەو ناوچەیە.

لە تشرینی دووەمی 2021دا هەڵاوسان ئاستێكی بەرزی تۆماركرد، دۆخەكە لە بەهاری رابردوودا پەرەیسەند هاوكات لەگەڵ دوودڵی لە بازاڕەكاندا بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە.

دابەزینەكەی ئەم مانگە زۆر زیاتربوو لەوەی شیكاران لە (بلۆمبێرگ) و (فاكتسیبت) خەمڵاندنیان بۆ كرد و پێشبینییان كرد بگاتە 10.4%.

لەنێو 19 وڵاتەكەی ناوچەی یۆرۆ، ئیسپانیا و فەرەنسا كەمترین ئاستی هەڵاوسانیان تۆماركرد كە دەگاتە 6.6% بەرامبەر 7.1% ی فەرەنسا، بەپێی ئامارەكانی رێكخەری یۆرۆستات.

هەروەك هەڵاوسان لە ئەڵمانیا بەشێوەیەكی كەم دابەزی و گەیشتە 11.3% (-0.3 خاڵ) و لە ئیتاڵیا 12.5% (-0.1 خاڵ).

بابەتی پێشتر

ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی 10 كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند

بابەتی دواتر

فەرمانگەی ئاوی سلێمانی: دابەشكردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share