ڕوسیا: نرخی نەوت دەگاتە 150 دۆلار

وەزیری وزەی ڕوسیا ئاشکرایکرد ئەگەرێکی نزیکە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 150 دۆلار بەرزببێتەوە، ئەوەش لە ئەگەری سەپاندنی هەر سزایەک بەسەر کەرتی وزەی ڕوسیا.

نیکۆلای شۆلجینۆڤ وەزیری وزەی ڕوسیا لەبارەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان، هۆشداریی بەرزبوونەوەی بۆ 150 دۆلار دا، وتیشی ئەرکی ئێمە پیشەسازیی نەوتە نەک لەئەستۆگرتنی ئاستی نرخ.

وەزیری وزەی ڕروسیا باسی لەوەکرد کە ئەگەری بەرزبوونەوەی نەوت بۆ ئەو نرخە لەکاتێکدایە کە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا سزا بەسەر کەرتی نەوتی ڕوسیادا بسەپێنن.

جەختیشیکردەوە وڵاتەکەی ئامادەیە نەوت هەناردەی وڵاتانی دۆست بکات بەهەر نرخێک بێت.

ڕەخنەی لە مامەڵەی وڵاتانی خۆرئاوا گرت کە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخی ئێستا بونیادنەر نییە، پێشبینییەکان بەپێی ڕەفتارەکانی پێشووی ئەو وڵاتانە ئاماژەنین بۆ بەرەوپێشچوونی دۆخی جیۆسیاسی و ئابوریی ئێستا.

ئەمە لەکاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە ئێستادا نزیکەی 105 دۆلارە، لەکاتێکدا لە مانگی ڕابردوودا نرخەکەی تا 138 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ شکستی به‌ ڕیمۆنتادای مێژوویی چێڵسی هێنا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت گەیشتە 104 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share